له‌ ئێرانه‌وه‌ كاره‌با بۆ سلێمانی دابین ده‌كرێت

رێككه‌وتنێك بۆ دابینكردنی كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ سلێمانی ئیمزا ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگای سنه‌ رایگه‌یاندوه‌، توانایان ھه‌یه‌ له‌رێگه‌ی پارێزگای سنه‌وه‌ كاره‌با بگه‌یه‌ننه‌ ھه‌رێمی كوردستان، له‌ ئێستاشدا بڕی 300 مێگاوات كاره‌با به‌كه‌مترین تێچوو بۆ سلێمانی دابین بكه‌ن، ده‌شتوانن له‌ داھاتوودا ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ بگه‌یه‌ننه‌ 900 مێگاوات.

ھاوكات “سالار حسامه‌دین” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاند: رێكه‌وتن و پێداویستییه‌كانیان ئاماده‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی ئێرانه‌وه‌ كاره‌با بۆ ھه‌رێم دابین بكه‌ن، به‌ڵام ھێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ھاورده‌كردنی كاره‌با، له‌ دوو رۆژی داھاتووشدا ده‌گه‌نه‌ بڕیاری كۆتایی.