به‌ئاماده‌بوونی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بازرگانی ئیماراتی عه‌ره‌بی‌و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شداری ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا‌و پیاوانی كار‌و بازرگانان، دووه‌م كۆڕبه‌ندی ئابووری نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئیمارتی عه‌ره‌بی له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو كه‌ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌كۆڕبه‌نده‌كه‌دا عوسمان شوانی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نی ئابووری له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، ره‌وشی ئاسایش‌و هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كورداستاندا وایكردووه كۆمپانیا بیانییه‌كان كه ژماره‌یان زیاتر له‌دوو هه‌زاره، روو له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ش كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئیماراتی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌دایه.
وتیشی:»نزیكبوونه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی هه‌رێم‌و ئیماراتی عه‌ربی، هۆكارێكی گرنگه بۆ هه‌ماهه‌نگی‌و كاركردن به‌یه‌كه‌وه، تا به‌سوودی هه‌ردوولا ته‌واوبێت».
لای خۆیه‌وه عه‌بدوڵڵا ساڵح جێگری وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌وته‌یه‌كیدا سه‌باره‌ت به‌كۆڕبه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هۆی بوونی هه‌لی وه‌به‌رهێنان‌و سه‌قامگیری سیاسی‌و ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وه‌ك ئیماراتی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌رێم بكه‌ین به‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو عیراقدا.
وتیشی:»له‌ئێستادا بڕی قه‌باره‌ی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوولادا گه‌یشتۆته شه‌ش ملیار دۆلار، كه كۆمپانیاكانمان له‌بواره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵی، بیناسازی، گه‌شتوگوزار، نه‌وت‌و گاز، گه‌یاندن‌و فڕۆكه‌وانی كار ده‌كه‌ن».
جگه له‌ئیماراتی عه‌ره‌بی، له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كۆڕبه‌ندی ئابووری‌و بازرگانی له‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئه‌وروپی‌و ده‌وروبه‌ر ئه‌نجامداوه.