ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار باس لە گۆڕانکاری ژینگە دەکات و باس لەو کاریگەریانە دەکات کە لەسەر ئابوری دروستی دەکات، گۆڕانکاری کەشوهەوا دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەلی کار بۆ ٨٠ ملیۆن هاوڵاتی دروست بکات.
گۆڕانکاری کەشوهەوا بووەتە هۆی ئەوەی کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە، بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارەوە بڵاو کراوەتەوە هەتا ساڵی ٢٠٣٠ ئەگەر بەرز بوونەوەی پلەی گەرما بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر ئابوری.
ڕێکخراوی ئابوری کار ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی کە لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە بڵاو کراوەتەوە لە ماوەی ١٠ ساڵدا کاتژمێرەکانی کارکردن بە ڕێژەی ٪٢،٢ هەلی کار بەهۆی پیسبونی ژینگەوە کەم بووەتەوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە بڵاو کراوەتەوە زۆرترین کاریگەری لە بوارەکانی کشتوکاڵ و بیناکردندا دەبێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە زەرەرێکی زۆر لە ئابوری دەکەوێت کە زەرەرەکەش بە ٢ تریلیۆن و ٤٠٠ ملیۆن دەخەمڵێندرێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ٪١،٤ ئابوری جهان بەرەو دواوە بێت.
شارەزایان ئەم ڕاپۆرتە بە ڕاپۆرتێک دەزانن کە زەرەرەکانی گەرمی ژینگە بەلایەنی کەمەوە بەو شێوەیە بێت و ئەگەری ئەوە هەیە کە زەرەرەکە زۆر لەوە زیاتر بێت کە لە ڕاپۆرتەکەدا باسی لێوە کراوە. ئەم ڕاپۆرتە بەو شێوەیە کراوە کە ئەگەر پلەی گەرمای ژینگە وەک ئێستا ساڵانە بە ڕێژەی ٪١،٥ بەرز بێتەوە.
یەکسان نەبون لە ئابوریدا سەرهەڵدەدات
یەکێک لەو شارەزایانەی کە ئەم ڕاپۆرتەیان ئامادە کردووە کاسەرین ساگاتە، ساگات دەربارەی ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاند، “ئەم ڕاپۆرتە بە پێی باشترین ئەو ئەگەرانەی کە لەبەردەمانە ئەنجامان داوە، ئەگەر بەرز بونەوەی پلەی گەرما بەم شێوەیە لە بەرزبونەوەدا بێت ئەوا مەترسیەکان بۆ ئیش پێدەر و ئیش وەرگر و ئابوری ناوخۆ و جیهانی مەترسی گەورە دروست دەکەن”. ئەم مەترسیە گەورانەش لە کەرتی کشتوکاڵدا زیاتر هەڵدەدات کە لەو کەردتەدا لە جیهاندا ٩٤٠ ملیۆن هاوڵاتی کاری تێدا دەکات. بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە ئەنجامدراوە هەتا ساڵی ٢٠٣٠ کەرتی کشتوکاڵ بە ڕێژەی ٪٦٠ کاتژمێری کارەکانی کەم دەبێتەوە و کەرتی بنیاتنانیش بە ڕێژەی ٪١٩ کاتژمێرەکانی کاری کەم دەبێتەوە.
ڕێژەی گەرمی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و باشوری ئاسیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، ئەمەش ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە دۆخی ئابوریان باش نییە و زەرەرێکی زۆریان پێ دەگەیێنێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە نایەکسانی ئابوری بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.