لە کاتێکدا کە ئامانجی گەیاندنی قەبارەی بازرگانی بۆ ٢٠ ملیار دۆلار بەرز دەکرایەوە لە نێوان عێراق-تورکیا، حكومهتی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی مەعکەرۆنی تورکی دەرکرد.
مانگی رابردوو بەهۆکاری هەبوونی بەرووبوومی ناوخۆ، عێراق هاوردەکردنی هێلکەی تورکیای قەدەغەکردبوو. لە ئێستادا حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە کە خوێ و هەرشتە و مەعکەرۆنی لە تورکیا هاوردە نەکات.
لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا سەرەتا هێلکە و دواتر هێنانی دۆندرمە و ئاوی میوە لە تورکیاوە بۆ عێراق قەدەغەکرا. ئەمەش بوو به هۆی دوو هێندە بوونی نرخی هێلکە لە عێراق.
جێگای ئاماژەیە، ئەم بڕیارەی قەدەغەکردنی مەعکەرۆنی تورکی لە دوای ٦٠ رۆژ دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و تا ساڵێک بەردەوام دەبێت.