قائیمقامیه‌ت و رێكخراوی خاوێنی ژینگه‌یی به پاڵپشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هۆشیاری ژینگه‌یی له سلێمانی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌بواری پاراستنی ژینگه، رێكخراوی خاوێنی ژینگه‌یی سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی ناوه‌ندی سلێمانی گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ژینگه‌یی و كۆكردنه‌وه‌ی داتای ورد له‌سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی سنوری سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له پێناو پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی هاوڵاتیان پشتگیری ته‌واوی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگی زۆر له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان په‌یامه‌كانیان زیاتر‌و زوتر ده‌چنه ناو خه‌ڵكه‌وه. وتیشی: له‌رێگه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه كاری زۆرمان كردووه بۆ پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی سه‌تڵی ره‌نگاوره‌نگ بۆ ماست و ده‌به‌ی ناته‌ندروست بۆ ئاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن.
سوپاسی رێكخراوی خاوێنیشی كرد كه‌له‌سه‌ر ماندوبوون و ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵمه‌تێكی له‌و جۆره ده‌ستپێده‌كه‌ن و هاوكارێكی باشی حكومه‌ت و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌بن.
شوان جاف- سه‌رۆكی رێكخراوی خاوێن رایگه‌یاند: پرۆژه‌كه‌مان له (1/7/2019 بۆ 1/9/2019) به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌سێ قۆناغ ده‌بێت، هۆشیاری ژینگه‌یی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ژینگه‌ی ئاو و به‌فیرۆنه‌دانی ئاو، قۆناغی دووه‌م كۆكردنه‌وه‌ی داتای ورده له‌سه‌ر ئاوی سلێمانی و قۆناغی دواتر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌یه. وتیشی: قائیمقامی سلێمانی پشتگیری ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ی كردوین و له‌رێگه‌ی خۆی و لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.