سه‌ر له نوێ نرخی زێڕ له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌هۆی زیادبوونی خواست له‌سه‌ری به‌رێژه‌ی زیاتر 2% به‌رزبووه‌و نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ی گه‌یشته هه‌زار و 400 دۆلار.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی ئه‌وروپا‌وفرۆشتنی برێكی به‌رچاو له‌زێڕی یه‌ده‌گی قوبرس بۆ تێپه‌راندانی قه‌یرانی دارایی ئه‌و وڵاته نرخی زێڕ دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆه به‌دێی كرد.
له‌رۆژی 16 ی ئه‌م مانگه‌دا نرخی زێڕ به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا (9) دابهزیونرخی یه‌ك ئۆنسه‌ی له‌ئاستی هه‌زار و 361 دۆلار جێگیر بوو،به‌مه‌ش نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا دابه‌زی.
پسپۆڕانی بواری ئابووری هۆكاری دابه‌زینی نرخی زێڕیان گه‌ڕاندبوه‌وه بۆ فرۆشتنی یه‌ده‌گی زێڕی قوبرس‌و زیادبوونی گه‌شه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی چین و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی.