به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به‌و مێژوو و پارچه شوێنه‌وارانه‌ی که له ناو بینایی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانیدا هه‌ڵگیراوه، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژوور سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانیان کرد.
رۆژی پێنجشممه 2019/7/4 سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و به‌ختیار مه‌حمود، دلاوه‌ر سۆفی که‌ریم، که‌مال سهیعید ته‌ها، ئاراس معروف، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژوور، له‌لایه‌ن هاشم حه‌مه عه‌بدوڵا به‌رێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی پێشوازیان لێ کرا.
سه‌ردانی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی له نزیکه‌وه ئاشنابوون بوو به‌و مێژوو پارچه شوێنه‌وارانه‌ی که له‌ناو مۆزه‌خانه‌ی سلێمانیدا پارێزراون هه‌موو به‌شه جیاوازه‌کانی مۆزه‌خانه‌که به‌سه‌رکرایه‌وه که پارچه شوێنه‌واره‌کانی تایبه‌ت به ژیانی مرۆڤایه‌تی له چاخه جیاوازه‌کاندا تێدا پاریزراوه که له‌لایه‌نی مرۆڤیه‌تیه‌وه به‌کارهێنراوه.
به‌رێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌م سه‌ردانی کردنه‌ی ژووری بازرگانی و هیوایی خواست په‌یوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵ له نێوان بازرگانان و مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی دروست ببێت تاکو بتوانرێت ئه‌و کهموکوریانهی هه‌یه به هاوکاری ئه‌وان چاره‌سه‌ر بکرێت و مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ڕووی جیهاندا ئاشنا بکرێت وه هانی بازرگانان بدرێت به هێنانی که‌سه بیانیه‌کان بۆ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی تاکو ئاشنابن به مێژووی کورد له قۆناغه جیاوازه‌کاندا که له‌م ناوچه‌یه‌دا مرۆڤ تیایدا ژیاوه.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی پشتیوانی ژووری بازرگانی ده‌ربڕی بۆ هاوکاریکردنی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌پێی ئه‌و توانا و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه ده‌ستخۆشی له به‌ریوبه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی کرد که به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن مۆزه‌خانه‌ی سلێمانیان پێشخستووه ژماره‌یه‌کی زۆری پارچه شوێنه‌واره‌کانی قۆناغه جیاوازه‌کانی مرۆڤایه‌تیان هه‌ڵگرتووه به خه‌ڵکی ده‌ناسێنن.
مۆزه‌خانه‌یه‌كی شوێنه‌واریه له ساڵی (1961) له ماڵێكی بچوك له گه‌ڕه‌كی شۆڕش دانراوه و له ساڵی (1981) گواسترایه‌وه بۆ ئه‌و جێگایه‌ی ئێستای كه شه‌قامی سالمه له شاری سلێمانی، ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه پله‌ی ده‌هه‌مینی هه‌یه له مۆزه‌خانه‌كانی عێراق و چه‌ندین پارچه‌ی شوێنه‌واریی میزۆپۆتامیای تێدایه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخه‌كانی به‌ردین و چاخه‌كانی دواتر، له پاڵ ئه‌مانه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه پاشماوه مێژوویی و كه‌له‌پوریه ڕه‌سه‌نه‌كان كۆ بكاته‌وه به‌و ئامانجه‌ی مۆزه‌خانه‌كه زیاتر ده‌وڵه‌مه‌نتر بكات له ڕووی پێك هاته شوێنه‌واریه دێرینه‌كانه‌وه.