لەخاڵی پشکنینی نێوان عێراق و ھەرێم بەشێوەیەکی نایاسایی باجێکی زۆر لە بازرگانە کوردەکان وەردەگیرێت، ئەوەش جموجوڵی لە نێوان بازرگانەکانی ھەردوولا کز کردووە .
ساماڵ عبدالرحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم راگەیاند، سیستمی ھاوتاکردنی باجی گومرگی نێوان عێراق و ھەرێم بەیاسا رێکخراوە و لەبازگەکان جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لەبازگەکانی عێراق بەشێوەیەکی نایاسایی باج لەکاڵای بازرگانی ھەرێم وەردەگیرێت و ئەمەش جموجوڵی بازرگانی لەنێوان ھەردوولا کز کردووە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگ ئاماژەی بەوەش کرد، بۆچارەسەری کێشەکە ، دووجار بەنوسراو داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە رێز لەرێکەوتنی نێوانیان بگیرێت و بەدواداچوون بۆ نەھێشتنی ئەو باجە نایاساییە بکەن، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی داواکارییەکانی نەداوەتەوە.