رێكەوتی٣/٧/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی دكتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و سیروان محمد و ئەیاد حسن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی و باقی محمد و ئەحمد عەبو و حمید عبدلله و سالح بەشار ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری و شڤان عبدالرحمن بڕیاردەری ئەنجومەن كۆبونەوەی ژمارە پەنجا و شەشی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو ، كە تەوەری كۆبونەوەكە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ژوورەكانی بازرگانی وولاتان بوو.
كۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی
