بەسوود وەرگرتن لەرێرەوی ئاوی شەتولعەبەرەب هەریەك لە عیراق و ئێران رێگەیەكی ئاوی بۆ هاتووچۆی گەشتیارانی نێوانیان دەكەنەوە.
لەو بارەیەشەوە هەریەك لە كۆمپانیای گشتی بەندەرەكان و كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دەریایی عیراق هێڵێكی گواستنەوەی ئاوییان كردەوە كە لەرێگەیەوە گەشتیارانی ئێران لە شاری عەبادانەوە بۆ بەسرە دەگوزێتەوە. گەشتەكانیش لەلایەن كۆمپانیایەكی ئێرانەوە ڕێك دەخرێن و هەفتانە یەك گەشت ئەنجامدەدرێت، كە لەڕێگەی ئاویەوە هەردوو شاری بەسرە لەعێراق و عەبادان لە ئێران بەیەكەوە دەبەسترێنەوەو بەهۆیەوە گەشتیارانی هەردوو وڵات دەگوازێنەوە. لەئێستاشدا ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بڕی 7 ملیار دیناری بۆ دروستكردنی سەكۆی راگرتنی كەشتیەكان و كرینی بەلەمی گواستنەوەی گەشتیاران تەرخانكردوە و داواش دەكرێت بۆ پەرە پێدان بەو پرۆژەیە پارەی زیاتر تەرخان بكرێت. هەروەك بە پێی ووتەی پارێزگاری بەسەرە لە هەوڵدان هێڵێكی دیكەی گواستنەوەی دەریایی دروست بكەن كە گەشتیارانن لە نێوان شاری بەسرەو ئەحمەدی كوەیتدا بگوازێتەوە.