به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر دروستکردنی گه‌نجینه‌کانی شاری سلێمانی، شاندێکی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی کرد.
شاندێکی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵ سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی کۆبونه‌وه به مه‌به‌ستی له نزیکه‌وه ئاگادار بوون له دروستکردنی گه‌نجینه‌کانی شاری سلێمانی و وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پرۆژه‌که.
شانده‌که‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێکهاتبوو له شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قامیمقامی که‌لار و ئه‌حمه‌د که‌لاری، نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رێوبه‌ری خانووبه‌ره‌ی میری گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری کشتوکاڵی گه‌رمیان.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی نوێترین زانیاریه‌کانی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌کانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی خسته‌ڕوو رایگه‌یاند ”ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته شوێنێکی گرنگ بۆ هه‌ڵگرتنی کاڵاو شتومه‌کی بازرگانان، ده‌بێته جێگه‌یه‌کی گرنگ بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تییه چاودیره‌یه خۆراکیه‌کان و که‌لوپه‌له بازرگانیه‌کان که له ناو کۆکاندا جێگای تایبه‌ت به خۆیان ده‌بێت بۆ چاودێری کردن”.
سه‌رۆکی ژوور داوایی له قایمقامی که‌لار کرد که کار بکات بۆ ده‌سپێکردنی پرۆژه‌یه‌کی گه‌نجینه‌ی هاوشێوه‌ی شاری سلێمانی تاکو بازرگانانی گه‌رمیان سودمه‌ندبن لێی.
پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتیە لە ٩٠٠ گەنجینە کە لەسەر رووبەری ٥٢٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و دابەش بووە بەسەر چوار جۆر گەنجینەدا کە رووبەرەکەیان بریتیە لە گەنجینەی ٢٠٠ مەتری و ٤٠٠ مەتری و ٦٠٠ مەتری و ٨٠٠ مەتری.، لەئێستاشدا رۆژانە کارکردن تیادا بەردەوامە، کە لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت.