ئاستی بازرگانییه‌كانی نێوان ئێران و توركیا له ماوه‌ی پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌راورد به ساڵی رابردوو به رێژه‌ی له سه‌دا بیست و یه‌ك كه‌می كردووه.
به گوێره‌ی راپۆته‌كانی ناوه‌ندی ئاماری توركیا، ئاستی بازرگانیی نیوان ئێران و توركیا ئه‌مساڵ به رێژه‌ی له سه‌دا بیست و یه‌ك كه‌می كردووه، به جۆرێك كه ئاستی هه‌نارده‌كانی توركیا بۆ ئێران گه‌یشتووه‌ته سێ ملیارد و ٥٩٢ ملیۆن دۆلار كه ساڵی رابردوو زیاتر له چوار ملیاردۆلار بووه و هاوكات ئاستی هه‌نارده‌كانی ئێرانیش بۆ توركیا كه‌می كردووه و ٤٩٧ ملیۆن دۆلار بووه .
ناوه‌ندی ئاماری توركیا هۆكاری ئه‌م كه‌مبوونه‌وه بۆ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و قه‌ده‌غه كردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ توركیا ده‌گه‌ڕێنته‌وه.