ئێران كێڵگەیەكی نەوتی نوێ‌ دەدۆزێتەوە

ئێران كێڵگەیەكی نەوتی نوێ‌ دەدۆزێتەوە كە پانتایەكەی بۆ قوڵایی ئاوەكانی كەنداویش درێژ دەبێتەوە.
لەوبارەیەشەوە هورمز قەلاوەند بەرێوەبەری فەرمانگەی بە دواداگەران و دەرهێنانی نەوت لە كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران رایگەیاند: كێڵگە نەوتیەكە ناوی زەكینی لێنراوەو لە ناوچەی فارسەوە بۆ میناب و قوڵایی ئاوەكانی كەنداو درێژ دەبێتەوەو بەرهەمەكەشی لە جۆرێكی زۆر باشی نەوتی سووكە. وتیشی:پاش لێدانی بیرێك بە قوڵایی 3 هەزار مەتر توانیویانە بگەنە ئەو كێڵگە نەوتیەو بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیشیان دەتوانرێت لەهەر بیرێكی لێدراودا رۆژانە 26 ملیۆن پێ‌ چوارگۆشە لە گازی سروشتی بەرهەم بهێنرێت. ئاماژەی بەوەشدا كە لەگەڵ دۆزینەوەی كێڵگە نەوت نوێدا یەدەگی ئێران لەو بەرهەمە بە نزیكەی 891 ملیۆن بەرمیل زیادیكردوەو بری گازەكەشی گەیشتۆتە 388 ملیار مەتر چوارگۆشە كە وادەكات ئێران ببێتە سێیەم گەورە وڵاتی نەوتی لە پاش هەریەك لە فەنزوێلا و سعودیەوە.