شاندێکی بازرگانی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردوو پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان واژۆکرد.
ڕۆژی 2019/6/23 له‌شاری هه‌ولێر یه‌کێتی ژووره بازرکانی و پیشه‌سازیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنەری ژووری بازرگانیی ئەمەریكا ، یاداشتێكی لێكتێگەیشت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا واژۆ كرا، واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵێکی لێک تێگه‌شتن دوای ئه‌وا هات که سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له ڕێکه‌وتی 2018/6/9 لەتەلاری یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی واشنتۆن لە ئەمریکا کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ستیڤی لوتێس جێگری سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی واشنتۆن و بەرپرسی پەیوەندیەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕست بۆکاروباری بازرگانی و ئابوری ئەنجامدا و بڕیاردرا که پڕۆتۆکۆڵیکی لێک تێگه‌شتن له نێوان هه‌رێم ئه‌مریکا واژوو بکه‌ن.
له‌سه‌ردانه‌که‌ی شاندی ئه‌مریکا بۆ هه‌رێمی کوردستان به ئاماده‌بونی دکتۆر دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌کانی کوردستان و سیروان محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره بازرگانیه‌کان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژووره بازرگانیه‌کان پرۆتۆکۆڵی لێک تێگه‌شتنی کاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی بازرگانی و پیشه‌سازیان واژوو کرد.
له‌وته‌یه‌کدا سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلیمانی به کۆمپانیا ئه‌مریکیه‌کانی ڕاگه‌یاند: وه‌ک ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کانمان له گه‌ڵ سه‌رجه‌م ووڵاتانی جیهان پته‌و بکه‌ین هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ئه‌مریکیه‌کان پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبه‌ش واژۆده‌که‌ین تا هانیان بده‌ین بێنه هه‌رێمی کوردستان و کاره‌کانیان لێره ئه‌نجام بدن.
له‌باره‌ی شاری سلیمانیه‌وه سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلیمانی چه‌ند زانیاریه‌کی پێشکه‌شکردن: شاری سلێمانی كە پایتەختی ڕۆشنبیریە و لە ٣٠٪ پیشەسازی عێراق لە خۆ دەگرێت وەک گارگەی چیمەنتۆ و ئاسن و کارگەی ڕۆیاڵ کان کە ئەمریکیە بۆ بەرھەم ھێمانی قوتوی کانزای ئەلەملێۆم بۆ بەرھەمەكانی خواردنەوە غازیەکان و کارگەی لیز بۆ بەرھەم ھێنانی جبسی پەتاتە. لەشارەكەماندا كار دەكەن.
ھەروەھا دەیان کارگەی تر ھەن لە شاری سلێمانی کە پێداویستی عێراق و کوردستان دابین دەکەن بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێویستمان بە سەدان کارگەی مام ناوەند و بچوک ھەیە لەسەرجەم بوارەکاندا.
عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ وە تا ئێستا بەبەھای زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دۆلار کاڵای ھاوردەکردووە کە بۆتە ھۆکاری پەکخستنی کەرتی ناوخۆ و دروستبونی بێ‌کاری لەناوخۆدا .
بۆیە لەئێستادا حکومەتی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند یاسای پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیان پەسەند کردووە و کاری پێ دەکرێت.
لەئێستادا لە عێراق هاورده‌كردنی ١٥٠ جۆر بەرھەمی دەرەکی قەدەغەكردووه یان گومرگیان له‌سه‌ر زیادکراوە بۆ پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ، بۆیە داوا لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان دەکەین كه وەبەرھێنان لەکوردستان بکەن بەتایبەتی لە شاری سلێمانی. ئێمە وەک ژووری بازرگانی ھەموو ھاوکارییەکیان دەکەین بە پێداویستی ئەو کارگانەی کە سودی بۆ ھەموولایەک ھەیە.
ژووری بازرگانی سلێمانی لە ئێستادا سەرگەرمی دروستكردنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی بازرگانییە لە شاری سلێمانییدا بە شێوەیەكی هاوچەرخ و لەسەر ڕووبەری 582.500 ھێکتار كە 534 گەنجینە لەخۆدەگرێت بە بودجەی 80 ملیۆن.