کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکانی دیاریکرد و ڕاشیگەیاند لە مانگی تەمووزدا هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی نەبێت ئەوان کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای زەمەن نێردراوە ڕایگەیاند “لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی بەرێوەچوو، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (37.750) دینار بۆ مانگی (6) دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (140) بۆ (160) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (5000) بۆ (6000) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە، هاوكات ئەو نرخەی دانراوە چەند كاتژمێرێكی مانگی پێنجی لەگەڵ دایە”.
ڕاشیگەیاند “سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی تەمووز، موەلیدە ئەهلییەكان لە ئامادەباشیدا دەبن هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، بەرنامەكەش لەئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئایارەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
جەختیشکراوەتەوە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.