وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیاریدا، بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ وه‌رگرتنی باج درێژبكاته‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌كه باج لێبڕینی راسته‌وخۆی كه‌رتی تایبه‌ت ناگرێته‌وه.
به‌پێی نووسراوی (5040)ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باج و خانووبه‌ره‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، كه رۆژی 30ی حوزه‌یرانی 2019 ده‌رچووه، بڕیادراوه بۆماوه‌ی پێنج مانگ (له 1ی ته‌مموز تاوه‌كو 30ی تشرینی دووه‌می 2019) ماوه‌ی وه‌رگرتنی باج درێژبكرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده بڕیاره له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم بووه، به‌ڵام بڕیاره‌كه باجی لێبڕینی راسته‌وخۆی كه‌رتی تایبه‌ت ناگرێته‌وه.
پێشتر له ماوه‌ی ساڵێكدا بودجه‌ی كۆمپانیا ده‌هێندرایه بۆ وه‌رگرتنی باج و له‌گه‌ڵ بودجه‌كه لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندان بودجه‌ی لێبڕینی راسته‌وخۆی لێ وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا سیستمه‌كه گۆڕانكاری تێداکراوه كه له جیاتی ساڵێك بۆته سێ مانگ جارێك و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندان بێنێنێت و باجی 5% له‌و كارمه‌ندانه وه‌ربگرێت كه مووچه‌كه‌ی زیاتره له ملیۆنێك دینار، به پێچه‌وانه‌وه سزای ماددی كۆمپانیاكه ده‌درێت.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 25 هه‌زار كۆمپانیای خۆماڵی و بیانی تۆماركراون و به‌پێی یاسا ده‌بێت سه‌رجه‌میان باج بده‌نه حكومه‌تی هه‌رێم.
بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجی هه‌رێم: