بەگوێرەی داتا فەرمییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، ھیندستان زۆرترین بڕی نەوتی لە عێراق كڕیوە.
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی سۆمۆ رایگەیاند، لە ماوەی مانگی ئایاری رابردوو، كۆمپانیا نەوتییەكانی ھیندستان لە نێو كۆمپانیا جیھانییەكانی دیكە زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیوە، بەجۆرێك لەكۆی ٤٠ كۆمپانیادا، ٨ کۆمپانیایان ھیندین .
سۆمۆ ئاماژەیبەوەشدا، كۆمپانیاكانی چین لە ریزبەندی دووھەمدا ھاتوون بەتێكڕای ٧ كۆمپانیا ، دواتر ٤کۆمپانیای ئەمریکا و ئەوانەی دیكەش بەسەر كۆمپانیاكانی وڵاتانی دیكەدا دابەشبوون.
سۆمۆ راشیگەیاندووە، دیارترینی ئەو كۆمپانیا جیھانییانەی كە نەوتی عێراق دەكڕن، لە كۆمپانیای ئینی ئیتاڵی، بی بی بەریتانی، چاینا ئۆیڵی چینی ، ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی و گاز پڕۆمی رووسی پێكھاتوون.