وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێم رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان دەستیپێكردەوە.
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌رێم و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 30 ی حوزەیرانی 2019 ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان له رێگای سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌و به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق و یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته راگه‌یاند.
ئاماژەی بەوەشكرد، له ئەمڕۆوە، هاووڵاتیان ده‌توانن بۆ ناردن و وه‌رگرتنی پۆسته له هه‌ر وڵاتێكی جیهان بێت، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌كانی پۆسته‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بكه‌ن”.
ئەوەش لەكاتێكدایە، سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته له ساڵی 2007 دامه‌زراوه‌و به‌ڵام به‌هۆی گرفتی دارایی له‌سه‌ر داوای به‌غدا و له مانگی 10 ی 2017 كاره‌كانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته‌وه راگیرابوو. له ئێستادا دوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه، سه‌نته‌ره‌كه ده‌ستی كردۆته‌وه به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی و هاووڵاتیان ده‌توانن سودی لێ وه‌ربگرن.