کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بهیانامهیهك ئاراستهی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی ھەرێم و لایەنە پەیوەندی دارەکان دهكات.
له بهیانامهكهی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکاندا هاتووه توانیومانە بەرھەم ھێنانی مریشکی زندوو لە ناوخۆدا بەتەواوەتی بازاڕەکانی پێ پڕبکەینەوە لەخواستی بازاڕ زیاتربێت توانای ھەناردەکردنیشمان ھەبێت، بەڵام چێتر لەتوانماندا نامێنێت و ناچارین کە بەرھەم ھێنانی مریشک ڕابگرین، چونکە بەردەوام لە زەرەردان.
بەیاننامەی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان
ئێمە وەک کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لەھەرێمی کوردستان کە لەئێستادا نوێنەرایەتی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەین توانیومانە بەرھەم ھێنانی مریشکی زندوو لە ناوخۆدا بەتەواوەتی بازاڕەکانی پێ پڕبکەینەوە لەخواستی بازاڕ زیاتربێت توانای ھەناردەکردنیشمان ھەبێت.
دەمانەوێت لەڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە ھەموو لایەک لەوە ئاگاداربکەینەوە کە بەردەوام خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان لە زەرەردان، کە تائێستا بەردەوامن و مریشکی زندویان بەرھەم ھێناوە بەڵام چێتر لەتوانایاندا نامێنێت و ناچارن کە بەرھەم ھێنانی مریشک ڕابگرن، چونکە بەردەوام لە زەرەردان.
بۆیە ئێمە لە ڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە داواکارین لە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لەسەرەوە ناومان ھێناون ئەم داواکاریانەمان جێ بەجێبکەن تا چیتر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان زیانیان بەر نەکەوێت و ھاووڵاتیانیش بێ بەش نەبن لە مریشکی زندوو.
١- دیاریکردنی نرخ ، حکومەتی ھەرێم لیژنەیەک دروستبکات بڕو تێچوی مریشک دیاریبکات لەبەرھەم ھێناندا پاشان نوسینگەی تایبەت دروستبکرێت و حکومەت خۆی مریشکەکە بکڕێتەوە و دواتر بە فرۆشیارانی بازاڕی بدات و یەک نرخ دیاریبکرێت کە ئەمە باشترین ھاندانە بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و ھاووڵاتیان.
٢- ڕێگریکردن یان زیادکردنی گومرگ لەسەر بەرھەمی مریشکی بەستوو تا مریشکی زندوو زیاتر بازاڕی بۆبکرێتەوە.
٣- ھەرزانکردنی عەلەف و ئازادکردنی ھاوردەکردنی لەووڵاتانەوە بۆئەوەی تێچوی مریشک ھەرزانتربکەوێت لەسەر خاوەن کێڵگەکان و بەھەرزانیش بگات بەدەست ھاووڵاتیان.
٤- دانانی لیژنەی چاودێری لەسەر ھاوردەکارانی عەلەف و دەرمان.
٥- پشتیوانیکردن و بازارکردنەوە بۆ بەرھەمی ناوخۆی.
ھیوادارین ھەموو لایەک ھاوکارمانبن لەسەرخستنی کەرتی پەلوەری لە ھەرێمی کوردستاندا.
كۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی کوردستان/ سلێمانی
٢٠١٩/٦/٣٠
نازم عبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان