لە ساڵی رابردووی دارایدا، كورتهێنانی بازرگانی ژاپۆن ئاستێكی پێوانەیی نوێی تۆماركردوە.
لەوچوارچێوەیەشدا تا كۆتایی مانگی رابردوو كە دەكاتە كۆتایی ساڵە داراییەكەشی كورتهێنانی بازرگانی ژاپۆن گەیشتۆتە 83 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار كە ئەوەش بە گەورەترین كورتهێنانی بازرگانی دادەنرێت، كە تاوەكو ئێستا لەو ووڵاتەدا تۆماركرابێت. هەروەك چاودێران و شارەزایانی ئابوری ژاپۆن هۆكاری بەرزی رێژەی ئەو كورتهێنانە دەگەرێننەوە بۆ كەمبوونەوەی خواستە دەرەكیەكانی سەر كاڵاو كەلوپەلە هەناردەكراوەكانی ئەو ووڵاتەو بەرزبوونەوەی ئاستی بەكاربردنی ناوخۆیی لە سوتەمەنی و كەلوپەلە هاوردەكراوەكان. هەروەك هۆكارێكی دیكەی ئەو كورتهێنانە بازرگانیە داخستنی وێستگە ئەتۆمیەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بووە لە لایەن ژاپۆنەوە كە لە پاش روودانی بومەلەرزە بەهێزەكەی لە ساڵی 2011 وە شێوازی كاركردنیان تێدا گۆردراوەو لەئێستادا بۆ دەستخستنی ووزەی كارەبا پشت بە هاوردەكردنی سوتەمەنی لە دەرەوە دەبەستێت كە ئەوەش هێندەی دیكە تێكرای بەكاربردنی هاوردەكانی لە ناوخۆدا زیادكردوە. لەگەڵ ئەوەشدا چاودێران لەو باوەرەدا بەهۆی رێوشوێنە نوێكانی حكومەتی تۆكیۆو دابەزینی بەهای یەنەوە بە رێژەی سەدا 20 لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا لە چەند مانگی داهاتوودا ئابوری ژاپۆن گەشەكردن بەخۆیەوە ببینێت و تێكرای خواستی سەر هەناردەكانیشیان بۆ دەرەوە بەرزببێتەوە.