بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکات لەمەودوا پشووی رۆژانی شەممەمان نامێنێت.
بەھۆی زۆری مامەڵەی ھاوڵاتیان حکومەتی عیراق و ھەرێم بڕیاردرا پشووی ڕۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەکان پاسپۆرتی عیراق و کوردستان نەمێنێت.
لەمەوداوا پاسپۆرتی سلێمانی ھەموو رۆژانێکی شەممە سەعات ۸:۳۰ بۆ ۱:۰۰ دەوامی فەرمی ھەیە و ھاوڵاتیان دەتوانن مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن، بەڵام لە رۆژانی کە تا (کاتژمێر ٦:۰۰)ی ئێوارە دەوام ھەیە، بۆ جێبەجێکردنی کاروباری ھاووڵاتیان.
بەھۆی ئەوەی قەرەباڵغی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دروست بووە و مامەڵەیەکی زۆری ھاوڵاتیان وەرگیراوە، پێدەچێت دەوامکردنی ڕۆژانی شەممە تاکۆتایی مانگی ئەیلول بەردەوام بێت.