به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هێلكه له‌عێراق ، نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای هاووڵاتیان دروست كردووه، بۆیه چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ دابه‌زینی نرخی هێلكه ده‌ستپێكردووه.
چالاكوانان له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ نرخی هێلكه داببه‌زێت، ئه‌وا له ئێستادا به هیچ شێوه‌یه‌ك هێلكه مه‌كڕن، ئه‌گه‌رنا نا ده‌بێ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ كڕینی ده‌ستیه‌ك هێلكه بده‌ن.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له چالاكوانانی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی: مریشكێك به 2500 دیناره‌و ده‌سته‌یه‌ك هێلكه‌ش به 7000 هه‌زار دیناره ، ئایا مریشكه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت هێلكه‌ی كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ، به بڕیارێك هاورده‌كردنی هێلكه‌ی بۆ نێو عێراق قه‌ده‌غه كرد، نرخی هێلكه له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رزبۆوه.