دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ”ئێران چی بوێت ده‌توانێت بیكات، بۆ من كێشه نییه. كاتم زۆرە. ئابووری ئێران له‌ئێستادا زۆر خراپه. ده‌توانرێت ئه‌و ره‌وشه زۆر به‌خێرایی چاره‌سه‌ر بكرێت، ره‌نگه ١٠ ساڵیش بخایه‌نێت”.
بەرلە به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ژاپۆن دۆناڵد تره‌مپ به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی G-20 بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و لێدوانی دا له‌باره‌ی گرژییەکانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
هاوکات سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رگری له‌و هه‌نگاوانه كرد كه دژبه ئێران گرتوویه‌ته‌به‌ر و وتی، ”ئێران چی بوێت ده‌توانێت بیكات، بۆ من كێشه نییه. كاتم زۆرە. ئابووری ئێران له‌ئێستادا زۆر خراپه. ده‌توانرێت ئه‌و ره‌وشه زۆر به‌خێرایی چاره‌سه‌ر بكرێت، ره‌نگه ١٠ ساڵیش بخایه‌نێت”.
هەروەها دۆنالد تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سزای زۆر بچووكیان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و وتی، ”دڵنیانیم له‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێران گرنگی بدات به گه‌له‌كه‌ی خۆی. ئه‌گه‌ر گرنگی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌وا رێككه‌وتن ده‌كه‌ن (له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا). ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كه‌ن كه‌واته ته‌نها بیر له‌خۆیان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ئه‌مه بێت ئه‌وا ئه‌وانه شێتن”.
شایەنی باسە دوێنێ ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند.