كۆمپانیای روسنەفتی روسی رایگەیاند، ئامادەكاریی دەكات بۆ ئەوەی بەمەبەستی دەرهێنان و كاركردن لەبواری نەوتدا روو لە عێراق بكات و لەكێڵگەی نەوتی (قەڕنەی 2) كار بكات.
كۆمپانیای روسنەفت كە لەلایەن دەوڵەتەوە خاوەندارێتی دەكردێت روونیكردەوە، عێراق خاوەنی یەدەكێكی بەرچاوی نەوتە و توانایەكی گەورەی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت هەیە، ئەوەش وایكردووە، روسیا گرنگی بە بوژانەوەی بواری نەوت لە عێراق و خێراتركردنی جوڵەی نەوت بدات.
ئیگۆر سیچین سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای روسنەفت روونیكردەوە، لەگەڵ ئەوەی عێراق خاوەنی نەوتێكی زۆرە و بۆ ئەوان گرنگە كاری تێدا بكەن، بەڵام هاوكات كاركردن لەعێراقدا پێویستی بە كەشێكی جێگیر هەیە، بەتایبەت بۆ بوژانەوەی ئابوری عێراق.