كه به میوانداریی ژاپۆن له شاری ئۆساكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت، به پێشوازییكردنی سه‌رۆكوه‌زیران شینزۆ ئابێ له سه‌ركرده به‌شداره‌كانی لووتكه‌كه و گرتنی وێنه‌ی به كۆمه‌ڵی سه‌ركرده‌كان ده‌ستیپێكرد.
سه‌ركرده‌كان وڵاتانی G-20 و سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی ئه‌و وڵاتانی بانگێشتكراون، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، گه‌یشتنه ناوه‌ندی پێشانگاكانی ئینتێكس له ئۆساكا كه بڕیاره لووتكه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ له‌و سه‌كۆیه‌ی كه له به‌رده‌م ناوه‌نده‌كه ئاماده‌كرابوو، پێشوازیی له سه‌ركرده‌كان كرد.
دواتر سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی G-20 به‌مه‌به‌ستی گرتنی وێنه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشانكرابوو، راوه‌ستان.
پاشان سه‌ركرده‌كان به‌شدارییان له چالاكییه‌كی تایبه‌ت له‌ژێر ناونیشانی “ئابووریی دیجیتاڵ” كرد. و دوای كۆتاییهاتنی چالاكییه‌كه‌ش یه‌كه‌م دانیشتنی لووتكه‌كه له‌ژێر ناونیشانی “ئابووریی جیهانیی، بازرگانی و سزكان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له‌دوای دانیشتنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجامده‌ده‌ن، پاشان له دانیشتنێكدا به ناونیشانی “نوێگه‌ریی” به‌شداریی ده‌كه‌ن. رۆژی یه‌كه‌می لووتكه‌كه به چالاكی كولتووریی و خوانی سه‌ركرده‌كانی G-20 كۆتاییدێت.
رۆژی دووه‌می لووتكه‌ی G20 به دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌ژێر ناونیشانی “به‌هێزكردنی ژن” ده‌ستپێده‌كات. دواتر دانیشتنی سێیه‌می لووتكه‌كه به ناونیشانی “ره‌واندنه‌وه‌ی نایه‌كسانییه‌كان- درووستكردنی جیهانێكی گشتگیر كه به‌رده‌وامی هه‌بێت” سازده‌كرێت و تێیدا سه‌ركرده‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. دوایین دانیشتنی لووتكه‌كه بریتییه ده‌بێت له “گۆڕانی كه‌شوهه‌وا- ژینگه و وزه”.
زیاتر له دوو هه‌زار رۆژنامه‌وان له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه رووماڵی لووتكه‌كه ده‌كه‌ن و ٣٠ هه‌زار كه‌س له لووتكه‌كه‌دا به‌شدارن كه ١٩ سه‌ركرده و شانده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌خۆده‌گرن.
له ئۆساكا كه لووتكه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیراونه‌ته به‌ر. به درێژایی ماوه‌ی لووتكه‌كه زیاتر له ٣٢ هه‌زار كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان له ئه‌ركدا ده‌بن.