ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نیوان عێراق و ئوردن بەشێوەیەكی بەرچاو بووژانەوەی تۆماركردووە.
بەگوێرەی وەزارەتی گواستنەوەی ئوردن ، رۆژانە ٢٥٠ بارھەڵگری كاڵای جۆراوجۆر لە نێوان عێراق و ئوردن ئاڵوگۆڕدەكرێت ، بەو جۆرەش جوڵەی بازرگانی نێوان ھەردوو ولات بووژاوەتەوە.
وەزارەتەكە ئاماژە بەوەدەكات، تۆماركردنی ئەو ژمارەیە دەرخەری ئەوەیە كە تا چەند كەرتی بازرگانی نێوان ھەردوولا پەرەیسەندووە بەتایبەت ناوچەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان و پێشبینیشدەكرێت لە ماوەی چەند مانگی داھاتوو زیاتر ببوژێتەوە ، ئەمە لەكاتێكدایە پێشووتر تەنھا ١٠ بارھەڵگر كاڵای دەگواستەوە.
لە ماوەی رابردوودا حكومەتی ئوردن ئاسانكاری تایبەت بە دابینكردنی گواستنەی بازرگانی لە بەندەری عەقەبەی ئوردنەوە بۆ عێراق راگەیاند و لە بەرانبەریشدا عێراق رێگەی بە ھاوردەكردنی كاڵا لەو بەندەرە دا.