یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵوێزی عێراق له ولاتی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بنه‌وه.
یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌مرۆ ٢٧٦٢٠١٩ به‌ئاماده بوونی دكتۆر دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، له‌گه‌ڵ ضياء الدباس، بالويزى عيراق له ولاتى ئه‌ڵمانیا كۆبوینه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند ‘له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازرگانی و ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان و پهیوهنیدییه ئابوری و بازرگانیه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌ڵمانیا”.
لای خۆشیه‌وه ضياء الدباس، بالويزى عيراق له ولاتى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند ”خۆشحاڵین به هاتنی شاندی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكارانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا، سوود وه‌رگرتنیان له ئه‌زمونی پێشكه‌وتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له كه‌رته‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و تهكهنهلۆژیادا هیوادارین سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببێته هۆكارێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونی ئه‌ڵمانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ”.