له‌پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری بازرگانیدا، سه‌نته‌ری بازاڕی كه‌لار به‌ رووباری سیروان ده‌به‌سترێته‌وه‌

له‌پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری بازرگانیدا، سه‌نته‌ری بازاڕی كه‌لار به‌ رووباری سیروان ده‌به‌سترێته‌وه‌و، سیمایه‌كی نوێ به‌شاره‌كه‌ ده‌به‌خشێت.

ئه‌كره‌م ساڵه‌ح سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، رایگه‌یاندوه‌:” ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ چه‌ند گۆڕانكاره‌كی گرنگ دروست ده‌كات، كه‌ سیمایه‌كی نوێ به‌بازاڕی شاره‌كه‌ دواجار كۆی شاره‌كه‌ ده‌دات.

رونیشكرده‌وه‌:” وه‌ك چۆن له‌ڕووی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و بواره‌كانی تر كه‌لار فراوان بووه‌، ئه‌وه‌ پێویستی به‌بازاڕێكی فراوانتره‌، بۆیه‌ ئه‌م پڕۆژه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌شتیاریه‌، هاوكات بازرگانیه‌و بازاڕی شاره‌كه‌ فراوان ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بودجه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی خۆیه‌تی، راسته‌وخۆ سه‌نته‌ری بازاڕی شار ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ رووباری سیروانه‌وه‌، كه‌ هاووڵاتیان ده‌توانن به‌پیاده‌ تا ئه‌و ناوچه‌یه‌ بچن، شه‌قامێكی دوو ساید دروست ده‌كرێت، شوێنی پیاده‌و پایسكڵ لێخوڕینیشی  هه‌یه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌: كۆمه‌ڵێك بازاڕی جیاجیا له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ دروست ده‌كرێت،له‌كۆتایی پڕۆژه‌كه‌ چه‌ند پارك و شوێنێكی گه‌شتیاری جۆراوجۆر دروست ده‌كرێن.

له‌باره‌ی ئه‌و ماڵ و دوكانانه‌ی ده‌كه‌ونه‌به‌ر پڕۆژه‌كه‌ ووتی: هه‌موویان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.