شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری هۆكاری دابه‌زینی نرخی به‌رچاوی زێڕ له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتان بڕێكی زۆر له‌زێڕی پاشه‌كه‌وتكراویان خستۆته بازاڕه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه “د. خالید حه‌یده‌ر” خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌بواری ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی له‌لێدوانێكدا به‌نه‌وای راگەیاندوە:
ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتان ده‌ستیانكردووه به‌فڕۆشتنی یه‌ده‌گی پاشه‌كه‌وتكراویان له‌زێڕ له‌وانه وڵاتانی “قوبرس و ئیتاڵیا” دیاره به‌مه‌به‌ستی چاككردنی بارودۆخی ئابوریان ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان گرتۆته به‌ر بۆئه‌وه‌ی پاره‌یان ده‌ستبكه‌وێت ، بۆیه به‌پێی یاسای خستنه‌ڕوو تاچه‌ند زیاتر ئه‌و بابه‌ته بخرێته‌ڕوو له‌بازاڕدا به‌نمونه زێڕ ئه‌وا ئه‌و نرخه داده‌به‌زێت ، بۆیه له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و وڵاتانه‌وه نرخی زێڕ دابه‌زیوه.