له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی قڕكه‌ردا
گرتووه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی مادده‌كان له‌ناوبراوه.
له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ی نوسینگه كشتوكاڵییه‌كانی
سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تۆ‌و سه‌ماد و ده‌رمانی نه‌خۆشییه
كشتوكاڵییه‌كان به جوتیاران ده‌فرۆشن، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی زیاتر له (2) تۆن مادده‌ی
قڕكه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا گرتووه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکی قائیمقامێتی سلێمانیدا ئاماژه به‌وه‌شدراوه به‌شێك له‌و مادده قڕكه‌رانه‌ی له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی دروستكردنیدا
بڕێكی زۆر مادده‌ی (سایپه‌رمه‌سرین) تێده‌كرێت كه‌یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی
نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان بۆئه‌وكه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن، بۆیه قائیمقامیه‌تی
سلێمانی لیژنه‌یه‌كی بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و له‌ناوبردنی ئه‌و ماددانه دروست كردووه.
لیژنه‌كه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له قه‌زاوناحیه‌كانی پارێزگای سلێمانی كردووه
و له نوسینگه كشتوكاڵییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌وبڕه زۆره‌دا گرتووه.
له‌ناوبردنی ئه‌و مادده زیان به‌خشانه پێویستی به گه‌رمی زیاتر له
(1200) پله سیلیزی و شوێنی تایبه‌تی دورله ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و رێگه‌ی زانستی
هه‌یه بۆله‌ناوبردن كه كارگه‌ی چیمه‌نتۆی لاڤارج هاوكاری لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ژینگه‌ی سلێمانی كردووه بۆله‌ناوبردنیان.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مادده زیان به‌خشانه‌ی له‌لایه‌ن
لیژنه‌ی كشتوكاڵه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌براون و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی
رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.