شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له به‌رلین له دووهه‌مین رۆژدا به‌ژداریان كرد له كۆنفراسنی عه‌ره‌بی – ئه‌ڵمانی كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ده‌چێت.
له دووهه‌مین رۆژی كۆنفرانسی عه‌ره‌بی – ئه‌ڵمانی شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی چاویان كه‌وت به ژماره‌یه‌ك خاوه‌نكار و بازرگانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه خۆشحاڵیان ده‌ربڕی به به‌شداری كردنی شاندنی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و شانده‌كه چاویان كه‌وت به ضياء الدباس، بالويزى عيراق له ولاتى ئه‌ڵمانیا كه داوایی كرد سه‌ردانى باڵوێزخانه‌ی عێراق بكه‌ن له به‌رلین.
یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له كۆنفرانسه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك گفتوگۆ كراوه له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازرگانی و ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان كه كه‌رتی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی باش گه‌شه‌ی كردوه، كه‌رتی پیشه‌سازی له‌به‌ره‌وپێشچون و گه‌شه‌كردندایه، بۆیه داوامان له خاوه‌ن كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ڵمانی و به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه كرد، گارگه‌كانیان له كوردستان دروستبكه‌ن و پرۆژه‌ی پیشه‌سازی ئه‌نجام بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاك سروشتی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به‌چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی و حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق پشتگیری به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌كه‌ن.
كۆنفرانسی عه‌ره‌بی – ئه‌ڵمانی ساڵانه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا رێكده‌خرێت، ئه‌مساڵیش له ٢٢هه‌مین كۆنفراسدا شاندێك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه بانگێشتنامه‌ی تایبه‌تی بۆ هاتبوو به‌شدارن.