عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد پابەندی خۆی بە یاسای بودجەی گشتی عێراقەوە بسەلمێنێت و رۆژانە 250 بەرمیل نەوت تەسلیمی بەغدا بكات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق تەئكیدی كردەوە كە پێویستە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی گشتی جێ بەجێ بكات و رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی خاو تەسلیمی بەغدا بكات.
وتیشی حكومەتەكەی بەرنامەیەكی داناوە بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەكانی دەوڵەت لەماوەی دیاریكراوی جیاجیادا و ئاماژەی بەوەشكرد كە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاست و بڕی ئاوەوە جوتیاران خواستێكی زۆریان لادروست بووە بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ.
سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و كاریگەرییەكانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەراست سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی بەغدا لەگەڵ ئەوەدا نیە گرژی و ئاڵۆزیەكان زیاتر بكرێن و ئامادەشە رۆڵی ناوبژیوانی ببینێت بۆ ڕێگرتن لە ئاڵۆزبوونی ناوچەكە.