شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كۆنفرانسی عه‌ره‌بی – ئه‌ڵمانی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رّێوه‌ده‌چێت له‌گه‌ڵ باڵوێزی میسر كۆبووه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ٢٥٦٢٠١٩ دوایی كۆتایی هاتنی كۆنفراسنی عه‌ره‌بی – ئه‌ڵمانی، شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له به‌رلین له‌گه‌ڵ باڵوێزی میسر كۆبووه له‌نزیكه‌وه گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی په‌یه‌وه‌ندییه بازرگانی و ئابوریه‌كانی نێوان میسر هه‌رێمی كوردستان باڵوێزی میسر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد به‌و شانده به‌شدارن، هیواشی خواست ساڵانه به‌شدار بن له‌م كۆنفرانسه‌دا، داواشی كرد به‌رده‌وام بن له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانی نێوان میسر و هه‌رێمی كوردستان تاكو قه‌باره‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هه‌ردولا زیاتر بێت.
كۆنفرانسی عه‌ره‌بی – ئه‌ڵمانی ساڵانه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا رێكده‌خرێت، ئه‌مساڵیش له ٢٢هه‌مین كۆنفراسدا شاندێك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه بانگێشتنامه‌ی تایبه‌تی بۆ هاتبوو به‌شدارن، گرنگی ئه‌م كۆنفرانسه‌ش له‌وه‌دایه سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌خرێته‌ڕوو.
شانده‌كه پێكهاتووه له یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، بورهان عه‌لی عه‌بوڵا، ئه‌حمه‌د كه‌لاری، بابان حه‌مه سور، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور.