كۆنفرانسی عه‌ره‌بی – ئه‌ڵمانی به‌رێوه‌ده‌چێت


كۆنفراسنی عه‌ره‌بی – ئه‌ڵمانی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ده‌چێت و شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش به‌شدارن.

یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی  ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”كۆنفرانسی عه‌ره‌بی – ئه‌ڵمانی ساڵانه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا رێكده‌خرێت، ئه‌مساڵیش له‌ ٢٢هه‌مین كۆنفراسدا شاندێك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه‌ بانگێشتنامه‌ی تایبه‌تیمان بۆ هاتبوه‌و به‌شدارین، گرنگی ئه‌م كۆنفرانسه‌ش له‌وه‌دایه‌ سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و بازرگانییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌خرێته‌ڕوو”.

راشیگه‌یاند ”شانده‌كه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا زانیاریه‌كان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی نێوان وڵاتی ئه‌ڵمانیا و شاری سلێمانی ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ له‌ ئێستادا چه‌ندین بازرگانی شاری سلێمانی كاڵاو شتومه‌ك له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ هاورده‌ی بازاڕه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی دروستبونی په‌یوه‌نیدیه‌كی به‌هێز له‌نێوان بازرگانانی هه‌ردولادا”.

یاسین ڕه‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”له‌كۆنفراسه‌كدا زانیاری ته‌واومان ده‌رباره‌ی شاری سلێمانی خسته‌ڕوو، راشمانگه‌یاند ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پشتگیری له‌ هه‌موو كارێكی بازرگانی ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌هێزی كاری هاوبه‌شی بازرگانی سلێمانی و ئه‌ڵمانی، داواشمان له‌ كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كان كرد له‌گه‌ڵ بازرگانانی سلێمانی كارگه‌ و پرۆژه‌ی بچوك و مامناوه‌ند دابمه‌زرێنن”.

شانده‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی  ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، بورهان عه‌لی عه‌بوڵا، ئه‌حمه‌د كه‌لاری، بابان حه‌مه‌ سور، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور.