٦ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەی کۆیە کەلکە سماق دابینكرا

قوباد تاڵەبانی رەزامەندیی دەربڕی لەسەر دابینکردنی زیاتر لە ٦ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەی کۆیە کەلکە سماق.

یوسف حەسەن قائیمقامی قەزای کۆیە رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی ٦ ملیار و ٣٦٩ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەی نێوان کۆیە لە پارێزگای ھەولێر و کەلکەسماق لە پارێزگای سلێمانی.

بەپێی رەزامەندییەکەی قوباد تاڵەبانی، ئەو بڕە پارەیە بۆ سەرجەم قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگەیە تەرخان دەکرێت کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی کۆیە پێشکەشکراوە.