سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی باوکسالاره، به‌ڵام ژنێکی کورد به ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی ده‌گمه‌ن له یه‌کێک له گونده‌کانی هه‌ڵه‌بجه که‌بابخانه داده‌نێت و رایده‌گه‌یه‌نێ ژنان ده‌توانن رۆڵی باشیان له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه هه‌بێت.
روناک فه‌ره‌ج ئه‌و ژنه‌یه که له وڵاتی سوید گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئێستا له گوندی (خه‌رپانی) سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه که‌بابخانه‌ی داناوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆیشی به‌ڕێوه ده‌بات، بۆته نمونه بۆ ئه‌وه ژنانه‌ی که خوازیارن کار بکه‌ن.
ڕوناک فه‌ره‌ج که له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی که هه‌ستاوه به دانانی ئه‌م که‌بابخانه له لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به کاره‌که‌ی به (چهترپرێس)ی راگه‌یاندوە: “دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتی سوید گه‌ڕاومه‌وه بۆ کوردستان له (2012/5/5)وه له گوندی خه‌رپانی ئه‌م کهبابخانهیهم دانا و ئامانجیش له دانانی کرانه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌مانه به قووی گه‌شتیاراندا”.
روناک هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی حکومه‌ت تا ئێستا نه‌یتوانیووه وه‌ک پێویست ئه‌م ناوچه‌یه ئاوه‌ندان بکاته‌وه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم وه‌ک ژنێک به دانانی ئه‌م که‌بابخانه‌یه تا راده‌یه‌ک ئاوه‌دانیم به‌خشیوه‌ته ناوچه‌یه و رۆژ به رۆژیش ناوچه‌که به رهوئاوهندانی و گه‌شتیاری ده‌ڕوات که گه‌شتیاری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش سه‌ردانی ده‌که‌ن”.
به وته‌ی ڕوناک فه‌ره‌ج ئافره‌ت له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ڕۆڵی باشیان هه‌یه له ئاوه‌ندانکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و به‌ره‌وه پێشبردنی، بۆیه به پێویستی ده‌زانێت ژنانی تریش له هه‌موو رووه‌کانه‌وه بێنه پێشه‌وه و بره‌و به تواناکانبان بده‌ن.
وه‌ستا روناک فه‌ره‌جی که‌بابچی له درێژه‌ی ئه‌و لێدوانه‌یدا وتیشی: “له ئێستادا کوردستان ئازاده و ژنانیش ده‌توانن به ئازادانه هه‌موو کارێک بکه‌ن. بۆیه هیوادارم تواناکانیان بخه‌نه گه‌ڕ له پێناو زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی”.