یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی‌ ئێران سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات

ئاژانسی هه‌واڵی‌ فارس نیوزی‌ ئێرانی‌ (سێشه‌ممه‌) بڵاویكرده‌وه‌، عه‌لی سه‌عید لو، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی‌ ئێرانی‌ بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی‌ شاری هه‌ولێر ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شدارییكردن له‌ لیژنه‌ی‌ ئابووری (عێراقی ئێرانی‌) له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی‌ ئێرانه‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، به‌ڵام هاوكاتیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ كوردا تاتوێی چه‌ند پرسێكی‌ جۆراوجۆرو په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێران هه‌ردولا ده‌كه‌ن.