ستیڤ لوتس
ئامادەبوانی خۆشەویست
شاری سلێمانی كە پایتەختی ڕۆشنبیریە و لە ٣٠٪ پیشەسازی عێراق لە خۆ دەگرێت وەک گارگەی چیمەنتۆ و ئاسن و کارگەی ڕۆیاڵ کان کە ئەمریکیە بۆ بەرھەم ھێمانی قوتوی کانزای ئەلەملێۆم بۆ بەرھەمەكانی خواردنەوە غازیەکان و کارگەی لیز بۆ بەرھەم ھێنانی جبسی پەتاتە. لەشارەكەماندا كار دەكەن.
وەھەروەھا دەیان کارگەی تر ھەن لە شاری سلێمانی کە پێداویستی عێراق و کوردستان دابین دەکەن بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێویستمان بە سەدان کارگەی مام ناوەند و بچوک ھەیە لەسەرجەم بوارەکاندا.
عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ وە تا ئێستا بەبەھای زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دۆلار کاڵای ھاوردەکردووە کە بۆتە ھۆکاری پەکخستنی کەرتی ناوخۆ و دروستبونی بێکاری لەناوخۆدا .
بۆیە لەئێستادا حکومەتی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند یاسای پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیان پەسەند کردووە و کاری پێ دەکرێت.
لەئێستادا لە عێراق هاوردهكردنی١٥٠ جۆر بەرھەمی دەرەکی قەدەغەكردووه یان گومرگیان لهسهر زیادکراوە بۆ پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ، بۆیە داوا لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان دەکەین كه وەبەرھێنان لەکوردستان بکەن بەتایبەتی لە شاری سلێمانی. ئێمە وەک ژووری بازرگانی ھەموو ھاوکارییەکیان دەکەین بە پێداویستی ئەو کارگانەی کە سودی بۆ ھەموولایەک ھەیە.
ژووری بازرگانی سلێمانی لە ئێستادا سەرگەرمی دروستكردنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی بازرگانییە لە شاری سلێمانییدا بە شێوەیەكی هاوچەرخ و لەسەر ڕووبەری 582.500 ھێکتار كە 534 گەنجینە لەخۆدەگرێت بە بودجەی 80 ملیۆن.