به‌كارهێنانی بڵندگۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ قه‌ده‌غه‌کرا

قائیمقامییەتی سلێمانی بەکارھێنانی بڵندگۆی بەرزکردنەوەی دەنگ لەلایەن دوکاندار و ئۆتۆمبێل و فرۆشیاران قەدەغە دەکات و سەرپێچیکارانیش روبەروی سزای یاسایی دەکاتەوە.

بەکارھێنانی ئامێری تایبەت بە بەرزکردنەوەی دەنگ (بڵندگۆ) لەلایەن بەشێک لە دوکاندار و ئۆتۆمبێل فرۆشیارانی میوە و خۆراک لە بازاڕ و گەڕەکەکاندا بووە بە دیاردە ‌ئەمەش بێزاری ھاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارھێنانی بڵندگۆکانی داوە و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکان و پۆلیسی رێکاری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر چووەتەبواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکای پۆلیسی سلێمانی  لەناو بازاڕدا دەستیان بەسەر (١١٩) بڵندگۆدا گرتووە کە بونەتە ھۆی نانەوەی کێشەو ئاژاوە و دروستکردنی ژاوەژاو لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی، بڵندگۆکانیش دراوەتە لیژنەی لەناوبردن.