مه‌سعه‌دێك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ باڵه‌خانه‌كان

Bailong، مه‌سعه‌دێكی‌ كاره‌باییه‌ له‌چین، بۆ یه‌كێك له‌شاخه‌ به‌ردینه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌  Zhangjiajie دانراوه‌‌و به‌یه‌كه‌م مه‌سعه‌د داده‌نرێت له‌جیهاندا كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ باڵه‌خانه‌كان دانرا بێت، به‌رزی‌ مه‌سعه‌ده‌كه‌ 330مه‌تره‌، به‌شوشه‌ی‌ ئه‌ستور روپۆشكراوه‌، مه‌سعه‌ده‌كه‌ له‌سـێ‌ به‌ش پێكهاتوه‌، له‌توانایدا هه‌یه‌ 50 كه‌س به‌رزبكاته‌وه‌و له‌ماوه‌ی‌ سه‌عاتێكیشدا ده‌توانێت 1380 كه‌س به‌رزبكاته‌وه‌. 
ئه‌م پرۆژه‌ گه‌شتیارییه‌، له‌ساڵی‌ 1999 ده‌ستیپێكردوه‌و له‌ 2002دا به‌ڕوی‌ دانیشتوان‌و گه‌شتیاراندا كراوه‌ته‌وه‌و دیمه‌نێكی‌ سه‌رنجڕاكێشی‌ هه‌یه‌، بڕی‌ تێچوی‌ 18 ملیۆن دۆلار بوه‌، كاره‌كانی‌ ئه‌م مه‌سعه‌ده‌ بڕوا پێكراوه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ یونسكۆوه‌و ئامێری‌ ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی‌ روداوه‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك زه‌مینله‌رزه‌و ..هتد، بۆ دانراوه‌، له‌فه‌رهه‌نگی‌ گینسدا به‌ به‌رزترین مه‌سعه‌دی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌جیهاندا تۆماركراوه‌.