ئه‌مه‌ریكا و ده‌یان وڵاتانی دیكه‌ی دنیا چاودێری بانكانی ئێران توندتر ده‌كه‌ن


ئەمەریکا و 34 وڵاتانی دیكه‌ ئەندامی ئەو گروپەی کە هەوڵی پاراستنی سیستمی دارایی جیهان دەدەن ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چاودێریكردنی بونیادە داراییەکانی ئێران توندتر بکەن.

ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا كه‌ پاش کۆبونەوەکەی FATF لە ئۆرلاندۆی فلۆریدا بڵاوکرایەوە، 36 حکومەت و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لەگەڵ کۆمسیۆنی ئەوروپا، ڕایانگەیاند، لەسەر توندتركردنی چاودێرییەکانی شانەکانی ئینستتوتە داراییەکان بكه‌ن كه‌ باره‌گاكه‌ی لە ئێرانه‌.

FATF  وتی نائومێدە بەرامبەر بەوەی ئێران بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی هێشتا هەنگاوێکی جیدی نەناووە کە لەسەر سپی کردنەوەی پارە و هاوکاری دارایی تیرۆرسم لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیانە.