تۆیۆتا باشترینە

ئۆتۆمبێلی (تۆیۆتا) بەیەكێك لەباشترین ماركەكانی ئۆتۆمبێل دەستنیشان دەكرێت.
لەراپۆرتێكی تازەی براند فینانتس ئۆتۆدا، كە تایبەتە بەدیاریكردنی باشترین و بەنرخترین ئۆتۆمبێلی جیهان، ئۆتۆمبێلی (تۆیۆتا) بەیەكێك لەباشترین ماركەكانی ئۆتۆمبێل لەجیهاندا دانرا.
 بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاویكردووەتەوە بۆ ساڵی 2013، ماركەی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا نرخەكەی 26 ملیار دۆلاری ئەمریكییە، كە ئەم نرخە بەرامبەر بەنرخی ساڵی 2012ی ئەم ماركەیە 6% زیادی كردووە.
هەروەها ماركەی ئۆتۆمبێلی فۆلكس ڤاگن بەدووەمین ماركەی ئۆتۆمبێلی جیهان بۆ ساڵی 2013 دەست نیشانكراوە، كە نرخەكەی لەساڵی 2012 دا 17 ملیارو 76 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لەساڵی 2013 دا نرخەكەی بووەتە 23 ملیار و 76 ملیۆن دۆلار.
هەروەها ماركەی ئۆتۆمبێلی BMW بە سێیەمین و مێرسیدس بەچوارەمین و پۆرش بەهەشتەمین دانراون و ماركەی ئۆدیش بەچواردەهەمین باشترین ماركەی ئوتومبێل دیاریكراوە.