هێڵی ئاسمانی ئیتحاد-ی ئیماراتی گەشتەکانی بۆ سنوری هێڵی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران راگرت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەمە وتەبێژی هێڵی ئاسمانی ئیتحاد-ی ئیماراتی گەشتەکانی خۆی بۆ سنوری هێڵی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران راگرت.
لەمبارەیەوە وتەبێژی کۆمپانیاکە بە ئاژانسەکەی راگەیاندوە هۆکاری سەرەکی بڕیارەکەیان خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە لەسنوری هێڵی ئاسمانی ئێران کە کۆمپانیاکە پێیوابوە ئەوە نیشانەی ” نائارامی ئەو سنورەیە”.
کۆمپانیاکە راشیگەیاندوە لەمڕۆوە رێگای بەدیلی دیکە بۆ هێڵەکانیان بەکاردەهێنن و تا ماوەیەکی نادیار لەبەکارهێنانی سنوری هێڵی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوردەکەونەوە.
هێڵی ئاسمانی ئیتحاد هێڵێکی قەتەرییە و بنکە سەرەکییەکەی لە ئەبوزەبیە.
رۆژی پێنج شەمەی رابردو کۆماری ئیسلامی ئێران فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکای لەگەروی هورمز خستە خوارەەوە و روداوەکەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
هەرچەندە کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە سنوری هێڵی ئاسمانیان سەلامەتە، بەڵام هێشتا بەشێک لە کۆمپانیا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان سڵ لەبەکارهێنانی ئاسمانی ئێران دەکەنەوە و بەمەترسی دەزانن.