‘رۆژانه‌ 16 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت”



بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر دەڵێت، بە هۆی دابینكردنی غازی سرووشتی و ماددە بنچینەییەكانەوە، دۆخی كارەبای هەرێم لە باشیدایە و لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ (3500) مێگاوات بەرز بووەتەوە.

حوسێن حەمەد، ڕاگەیاندووە: “بە هۆی دابینكردنی غازی سرووشتی و ماددە بنچینەییەكانەوە، ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا لە نێوان (3100 بۆ 3500) مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەمجۆرەش دەتوانین نزیكەی (16) كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین.

دەشڵێت:” خواست لە سەر كارەبا و دابینكردنی غازی سرووشتی و دەستپێوەگرتنی كارەبا لە لایەن هاونیشتیمانیانەوە، سێ هۆكاری سەرەكین بۆ گۆڕانكاری لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبادا.”