ئێران و توركیا ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر ئیمزا ده‌كه‌ن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕێككه‌وتنێكی گرنگ به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئیمزا ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ 21-6-2019 له‌سه‌ردانێكی بۆ ئێران مه‌ولود چاووش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵاتیان كرد.

زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕێژه‌ی ئاڵۆگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ربڕی  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ن.