سه‌رۆكی “یه‌كێتی مامۆستایان” له‌باره‌ی دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان به‌بێ پێشه‌كی له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان زانیاری و ورده‌كاری نوێ ئاشكراده‌كات.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان راگه‌یاندووه: پێدانی ئۆتۆمبێل به مامۆستایان به‌بێ پێشه‌كی به‌پێی ئۆفه‌رێكی نوێیه كه كۆمپانیای جیهان تایبه‌ت به مامۆستایان دیاریكردووه.
وتیشی: “به‌پێی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی كۆمپانیاكه خستوویه‌تیه به‌رده‌میان پێدانی ئۆتۆمبێله، كه جگه له‌وه‌ی به‌بێ پێشه‌كی ده‌بێت، له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر مووچه ده‌بێت و پێویست به تاپۆی خانوو وه‌ك زه‌مانه‌تی وه‌رگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه ناكات”.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه داوایان له كۆمپانیاكه كردووه جۆری ئۆتۆمبێله‌كان و نرخه‌كانیان و رێژه‌ی قیسته‌كانیان به وردی دیاری بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوایانكردووه قیسته‌كان له 36مانگه‌وه بۆ 40 مانگ درێژ بكرێته‌وه تا بۆ مامۆستایان ئاسانتر بێت.
رونیشیكرده‌وه: كۆمپانیا وه‌ڵامیداینه‌وه كه سورن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و ئۆفه‌ره و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، كه پێمان وایه له‌نێوان سێ تا چوار رۆژی داهاتوو ده‌بێت، له رێی نوسراوه‌وه ورده‌كاری ته‌واومان پێده‌درێته‌وه و ئێمه‌ش پاش تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ر به‌گونجاومانزانی ده‌یخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان، زۆر جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی (حه‌ڵاڵ) بێت، كۆمپانیاش دڵنیایان كردینه‌وه، كه بانك سه‌یاره‌كان ده‌كرێت و بانكیش ئۆتۆمبێله‌كان ده‌دات به مامۆستایان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه رێژه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان دیارینه‌كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێشنیاریانكرد پڕۆسه‌كه ته‌نها له هه‌ولێر بێت، به‌ڵام ئێمه ره‌تمانكرده‌وه و جه‌ختمان كرده‌وه كه پێویسته له سه‌رجه‌م شاره‌كان بێت به كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان رایگه‌یاندبوو، گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل به قیست بۆ مامۆستایان، كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه كۆمپانیاكه به‌بێ پێشه‌كی ئۆتۆمبێل دابینده‌كات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له رێگه‌ی بانكه‌وه كه‌مترین پاره‌ی زیاده بخرێته‌سه‌ر قیسته‌كان”.
وتیشی: كۆمپانیاكه ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی بۆ مامۆستایان نیشانداوه و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش پاره‌ی قیسته‌كان ده‌بێت به 36 مانگ بۆ كۆمپانیاكه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
دواڕۆژ