سه‌رۆكی كۆنفیدراڵی سویسرا رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ هۆكارێكی ستراتیژی نییه تا وڵاته‌كه‌ی سیاسه‌تی نهێنی بانكی بگۆڕێت، دووپاتیشیكرده‌وه سویسرا ئه‌ندام نییه له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ڤیلی مۆریر، سه‌رۆكی كۆنفیدراڵی سویسرا رایدەگەیەنێت “قۆناغی ئێستا مه‌ترسیداره بۆ سویسرا”، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه جنێڤ پێچه‌وانه‌ی لۆكسه‌مبۆرگ ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا نییه تا نهێنی ئه‌كاونته بانكییه‌كانی بۆ ئه‌وروپا ئاشكرا بكات.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا لۆكسه‌مبۆرگ بڕیاریدا نهێنی ژماره بانكییه‌كانی وڵات بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناوچه‌ی یۆرۆ ئاشکرا بکات بۆ پشكنینی سه‌رجه‌م ژماره نهێنییه‌كان.
سه‌رۆكی سویسرا له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه : ” نهێنی بانكی به‌هایه‌كی زۆری هه‌یه و هاوشێوه‌ی نهێنی پزیشكییه و رێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌گیرێت و نازانرێت چی له ژماره تایبه‌تییه‌كانی بانكدا هه‌یه”.
مۆریر بۆ رۆژنامه‌ی ” لۆماتان دیمانش”ی سویسری گوتوویه‌تی “جنێڤ كۆمه‌ڵێك سازشی بانكی پێشكه‌ش كردووه و رازی بووە پاشه‌كه‌وته‌كانی ئه‌مریكا له بانكه‌كانی وڵاتەکەی بۆ به‌رپرسانی دارایی ئه‌و وڵاته ئاشكرا بكات”.
له‌باره‌ی هه‌ڵاتن له پێدانی باج و سوودوه‌گرتن له‌و نهێنییه، ڤیلی مۆریر رایدەگەیەنێت “له‌هه‌موو شوێنێك جێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ هه‌ڵاتن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێت خاڵه لاوازه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت”.