پێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 20 ى 6 ى 2019 ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانى حكومه‌ت پێشوازی كرا لە شاندێكی باڵای دیپلۆماسیی ئەرمینیا كرد و تیایدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هاریكاریی دوو قۆڵی كرا.
شاندی ئەرمینیا پێك هاتبوون له ئەتانیس مارگاریان سه‌رۆك شاند و ئامادەبوونی هراچیا پۆلادیان باڵیۆزی ئەرمینیا لە بەغدا
پێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویشى كردووه‌ته‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان وڵاتی ئه‌رمینیا تاوتوێ كرا تایبه‌ت لە بوارەكانی تەكنەلۆژیا وگواستنەوە و گەیاندن و خوێندنی باڵا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
راشیده‌گه‌یاند ، لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئەرمینیا ڕایگەیاند كه سەرەتای ساڵی داهاتوو وڵاتەكەی كۆنسوڵخانە لەهەرێمی كوردستان دەكاتەوە بە مەبەستی هەماهەنگیی زیاتر و ئاڵوگۆڕیی ئەزموون بەتایبەتی له بواری خوێندن و خوێندنی باڵا.