له‌ وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان ساڵانه‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێن‌و كه‌س له‌ شوێنیان دانامه‌زرێته‌وه‌


وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ساڵانه‌ش ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری پیشه‌ جیاواز خانه‌نشین ده‌كرێن‌و هیچ كه‌س له‌ شوێنیان دانامه‌زرێته‌وه‌، به‌مه‌ش زیانێكی زۆر به‌رپڕوژه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیار ئه‌بو به‌كر حه‌مه‌د لێپرسراوی وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان به‌  راگه‌یاند: وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان كه‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بایه‌، نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌ئێستادا به‌هۆی كه‌می فه‌رمانبه‌ر و پشتگوێ خستنی ئامێره‌كانییه‌وه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با تێیدا كه‌میكردووه‌.

وتیشی: له‌ئێستادا وێستگه‌كه‌ پێویستی به‌ شه‌ست پیشه‌ی جیاواز هه‌یه‌ و چه‌ندین جار داوامان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌رز كردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌ به‌هانه‌ی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی پلانی دامه‌زراندن وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

لێپرسراوی وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان راشیگه‌یاند: ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی زیاتری به‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای وێستگه‌ كارۆئاوییه‌كان بدایه‌، چونكه‌ كاره‌بای به‌رهه‌م هاتوو له‌و وێستگانه‌ وزه‌ی پاكه‌ و زیان به‌ژینگه‌ ناگه‌یه‌نێت.

ویستگه‌ی كارۆ ئاوی دوكان له‌ ساڵانی 1979 دامه‌زراوه‌ و توانای به‌رهه‌م هێنانی 400 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا به‌شێكی له‌كار كه‌وتووه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ته‌نها نزیكه‌ی 270 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت.