ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای جیهانی به‌دواى نه‌وت و غازی میسردا ده‌گه‌ڕێن

وه‌زاره‌تى نه‌وتى میسر رایده‌گه‌یه‌نێت،‌ گرێبه‌ستی وه‌به‌رهێنانی له‌ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت‌ و غاز له ‌هه‌شت كه‌رتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌خشیوه‌ته‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی جیهانی.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه،‌ قه‌باره‌ی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌گاته‌ 1.2 ملیار دۆلار و بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی گه‌ڕانیش 13 كۆمپانیا به‌شدارییان تێدا كردووه‌.”
کۆمپانیاکان کاری پشکنین و گەڕان بەدوای نه‌وت ‌و غاز له ‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست‌ و كه‌ناره‌كانی ده‌ریاچه‌ی نیل‌ ئەنجام دەدەن.
لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشی میسر، ئەو وڵاتە توشی زیانێکی زۆری ئابووریی بووەوە و رێژەی بێکاری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە %12، بۆیه‌ له‌ئێستادا وڵاتى میسر بەنیازە لەڕێی پەرەپێدانی کەرتی نەوت و غازەوە، بەشێک لە گرفتە داراییەکانی چارەسەربکات.